به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت %2.2 دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان به 73 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 76 دۆلار بوو.
وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك له ڤییه‌نا به‌ڕێوه‌بچێت كه هه‌ردوو وڵاتی ڕوسیا و سعودیه ناكۆكن له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كردووه.