به‌رهه‌مهێنه‌رانی گێلاس له شارۆچكه‌ی سوڵتانداغی ئافیۆنكاراهیسار كه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی ئه‌و میوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی توركیا، به بڕی ٣٠ هه‌زار تۆنی ساڵانه، کێلاس بەرهەم دەهينێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سوڵتانداغی، عوسمان ئاجار كه هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ماهه‌نگیی گێلاسه له شارۆچكه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌زری گێلاس له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌راندا ده‌ستیپێكردووه، كه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن.
عوسمان ئاجار باسی له‌وه‌كرد ئه‌و نرخه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی “گێلاسی خۆماڵی” خوازیارن هه‌بێت، ده‌سته‌به‌رنه‌كراوه و ته‌نانه‌ت نرخه‌كه له خوار نرخی ساڵی رابردووه‌وه‌یه، كارگه‌كان و بازرگانه‌كان نرخه‌كان داده‌به‌زێنن و به‌رهه‌مه‌كان ده‌كڕنه‌وه.
ئاجار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئاستی به‌رهه‌م كه ساڵانه بریتییه له ٣٠ هه‌زار تۆن گێلاس له شارۆچكه‌كه‌یان، ئه‌مساڵ به‌هۆی دۆخه وه‌رزییه‌كانه‌وه كه‌مده‌كات و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و نرخه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ر خوازیاریه‌تی بۆی ده‌سته‌به‌ربكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
وتیشی: “گێلاسی خۆماڵی كیلۆی لیره و نیوێك ده‌كات، كه تێچووه‌كه‌ی ئه‌و بڕه‌یه. ئه‌مه جگه له په‌ین و ده‌رمان، به‌خێوكردن و ئاودان و ئه‌وانه، ته‌نها تێچووی كیلۆیه‌ك گێلاس لیره و نیوێكه. به‌داخه‌وه كه به‌رهه‌مهێنه‌رانمان ئه‌مساڵ ئه‌و نرخه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه كه خوازیارین”.