سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری زیادکردنی باجی گومرکی بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار بەسەر بەشێک لە ئامێری تەکنەلۆجی کە لە وڵاتی چینەوە ھاووردەی ئەمریکا دەکرێن، پەسند کرد.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە نووسراوێک رایگەیاند کە بە ھۆی “دزینی بیرۆکەی تەکنۆلۆجی و ئەنجامدانی بازرگانی نادادپەروەر لەلایەن چینەوە، بڕیایدا بە ریًژەی سەدا ٢٥ باجی گومرک بخاتە سەر بەشێک لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجی ئەو وڵاتە.
ھاوکات بڕی زیادکردنی ئەو باجە دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار و ناوی ئەو ئامێرانەی کە باجەکەیان خراوەتە سەر لەلایەن نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمریکا ئاشکرا کران.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٩ی ئاداری رابردوو رایگەیاندبوو کە باجی گومرگ بە رێژەی سەدا ٢٥ و سەدا ١٠ لەسەر بەرھەمی ھاوردەکراوی وەک ئاسن و ئەلەمنیۆم دادەنێن. لەمبارەیەوەش تا ١ی حوزەیران مۆڵەتی بە کەنەدا و مەکسیک، یەکێتی ئەورووپا، ئەرژەنتین، بەرازیل و کۆریای باشوور دابوو.