كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لەگەرمیان 23 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاو یكردەوە، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی، ئاشكرایكردووە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتیان لە كێڵگەكانی سنوری گەرمیان گەیاندوەتە زیاتر لە 23 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
پێشتر و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی، ڕایگەیاندبوو كە بیری دوەمی لە كێڵگەی نەوتی سەرقەڵا لە گەرمیان گەیاندوەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی پیشەسازی و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیشیان لە گەرمیان گەیاندوەتە 21 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.