وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاری ناردنی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش وادەی گەیشتنی بەنزینەكە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: تەنها بۆ یەك جارەو بەردەوام نابێت.
نافز ناوپردانی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە ” تائێستا هیچ بڕە بەنزینێك لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم نەهاتووە، هەرچەندە بریاری ناردنی پێنج ملیۆن لیتر بۆ هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك دراوە”.
وتیشی:” دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی جەژن و لەهەفتەی داهاتوو، ئەو بڕە بەنزینەی بڕیاری لەسەر دراوە، دەگاتە پارێزگاكانی هەرێم و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت، بەڵام ناردنی ئەو برە بەنزینە تەنها بۆ یەكجارە”.