بەبۆنەی پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە شەوی رابردووە جموجوڵی بازرگانیی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزی شوشمێ-وە ڕاگیرا و هاتووچۆی گەشتیارانیش ئاسایی بوەتەوە.
بەبۆنەی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە كاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەوی رابردووە، جموجوڵی بازرگانیی لەمەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ لە شارۆچكەی پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی و مەرزی شۆشمێ-ی سەر بە شارەدێی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگیراوە.
بەرپرسانی خاڵی سنوری باشماغ رایانكەیاندوە،: بەمەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵخی لە مەرزی باشماخ و وەك كارئاسانییەك بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بڕیارماندا كە لە كاتژمێر ١٢:٠٠ ی شوی رابردووە جموجوڵی بازرگانیی لە مەرزەكە ڕابگرین.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ڕاگرتنی جموجوڵی بازرگانیی بۆ ماوەی یەك ڕۆژ بەردەوامدەبێت، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران لە یەكەم ڕۆژی جەژنەوە ئاسایی دەبێت و هەموو ئامادەكارییەكیش كراوە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران.