كۆمپانیای ئاسیا سێڵ رایگه‌یاند به‌هۆی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی هێڵی ئه‌ڵماسه‌وه كه تایبه‌ته به خانمان، خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرتووه.
كۆمپانیاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه به‌هۆی پێشكه‌شكردنی هێڵی ئه‌ڵماسی تایبه‌ت به‌خانمان توانی یه‌كێك له‌خه‌ڵاته‌كانی گڵوبه‌ڵ مۆبایل ئه‌وارد 2013 (Global Mobile Awards 2013) تایبه‌ته به‌باشترین بهرههمو خزمه‌تگوزاری مۆبایل بۆ ئافره‌تان له‌وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوودا به‌ده‌ستبهێنێت كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی (GSMA)ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌به‌خشرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه فاروقی مه‌لا موسته‌فا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه “به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاسیاسێڵه‌وه جارێكی تر ئه‌وه نیشانده‌داته‌وه كه ئاسیا سێڵ چه‌نده له‌خزمه‌تی هاوڵاتیانی عێراقدایه‌و ده‌یه‌وێت به‌باشترین شێوه خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌شبكات، هه‌روه‌ك چۆن هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له‌پێشكه‌شكردنی باشترین و ناوازه‌ترین خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی نیشتیمان.”
ئاسیاسێڵ كۆمپانیایه‌كی سه‌ره‌كیی خزمه‌تگوزاری مۆبایله‌و نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه، یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی هێڵی ئه‌ڵماسه كه‌تایبه‌ته به خانمان‌و داشكاندنی تییدایه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له نێوان تۆڕی ئاسیاسێڵ و تۆڕه‌كانی تردا.