محەمەد باقر نوبخت وتەبێژی حكومەتی ئێران ئاشكرای دەكات: یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەكەی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاژانسی فارس لەزاری محەمەد باقر نوبختەوە بڵاویكردۆتەوە: بەپێی داتاكانی بانكی ناوەندی ئێران، یەدەگی دراوی بیانی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو بەپێی پێشبینییەكانی بانكی نێودەوڵەتیو سندوقی نەختی نێودەوڵەتیش ئابووری ئێران لەماوەی ئەمساڵو ساڵی داهاتوودا بەڕێژەی لەسەدا 4 گەشە دەكات، بەڵام ئاستی گەشەكردن لەسەرووی ئەو ڕێژەوەیە.
بەگوێرەی بودجەی ساڵی 2018ی ئێران نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 55 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام لە ئێستادا نەوتی ئێرانی بەبڕی 10 دۆلار لەسەرووی ئەو نرخەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش یارمەتی تاران دەدات بۆ ئەوەی یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەكەی پێ زیاد بكات.