مادده‌ی گه‌چ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی دیوار‌و سه‌قفی خانوو بینا به‌كارده‌هێنرێت‌و ره‌نگێكی سپی به‌خانووه‌كان ده‌دات، له‌سه‌ده‌كانی رابردووش‌دا گه‌چ به‌كارهێنراوه‌و رووی به‌ردو دیواره‌كانیان پێ داپۆشیوه، نمونه‌ش بۆئه‌وه له‌كاتی دروستكردنی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسردا گه‌چ به‌كارهێنراوه.
خۆشناو حه‌سیب، خاوه‌نی كارگه‌ی گه‌چی كاروان ده‌ڵێت:»گه‌چ له‌چه‌ند مادده‌یه‌ك پێكدێت‌و به‌چه‌ند قۆناغێك دروست ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار به‌حه‌فاره شاخی بۆ ده‌شكێنین‌و به‌شۆفڵ‌و گه‌ڵابه ده‌یخه‌ینه ناو كووره‌ی ئاگرو بۆ ماوه‌ی 48 بۆ 50 سه‌عات ده‌یسوتێنین، دواتر له‌ده‌ره‌وه هه‌ڵی ده‌ڕێژین‌و ده‌یخه‌ینه به‌ر هه‌تاو، پاشان به‌كه‌ساره ده‌یهاڕین‌و ده‌بێت به‌گه‌چ».
وتیشی:»هه‌فتانه 350 بۆ 400 مه‌تر چوارگۆرشه دروست ده‌كه‌ین، به‌رهه‌می رۆژانه‌مان نییه، ته‌نیا هه‌فتانه نه‌بێت، چونكه جاری واهه‌یه به‌دوو رۆژ گه‌چمان نابێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه حسابی رۆژانه بكه‌ین، هه‌ندێك قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌رمان بۆحساب‌و بۆ فرۆشتنیش، هاوكات نرخی گه‌چی كانه‌كان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ نرخی بازاڕ، لای ئێمه نرخی یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه گه‌چ 50 هه‌زار دیناره، نرخی بازاڕیش 60 هه‌زار دیناره».
كڕیاری خۆیان مسۆگه‌ر كردووه
ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه وتی:»كڕیاری خۆمان هه‌یه، گه‌راجی تایبه‌تیان هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت له‌كارگه‌كان گه‌چ بكڕێت، ئێمه پێی ده‌فرۆشین‌و هه‌ر نرخی مه‌عده‌نی لێوه‌رده‌گرین، هه‌ندێك وه‌ستاش هه‌یه خۆی گه‌چی مه‌عده‌نێك به‌باش ده‌زانێت‌و خۆی گه‌چ بۆخاوه‌ن ئیشه‌كه ده‌بات‌و به‌حسابی بازاڕ پێی ده‌فرۆشێت‌و ئیشه‌كه‌ی بۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن كارگه‌كه هه‌ر نرخی كارگه‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونكه ئه‌و وه‌ستایه ده‌ستی له‌گه‌ڵ گه‌چی ئه‌و كارگه‌یه راهاتووه».
وه‌ستا نه‌جات ئه‌حمه‌د كه زیاتر له 27 ساڵه پیشه‌ی گه‌چكارییه ده‌ڵێت:»ئێمه ئیش بۆهه‌ر كه‌سێك بكه‌ین پێی ده‌ڵێن چ جۆره گه‌چێك باشه، چونكه گه‌چی باش به‌رگه‌ی زیاتر ده‌گرێت بۆ قلیشان‌و درزی دیوار، تۆ ئه‌گه‌ر گه‌چێكی پیس‌و خراپ له‌به‌رده‌ستدا بێت، زه‌وقی ئیش كردنیشت نابێت‌و به‌نابه‌دڵی ئیشه‌كه ده‌كه‌یت، هه‌رشتێكیش به‌نابه‌دڵی كردت، ئه‌وه دڵسۆزی كه‌متر ده‌بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه دڵسۆز نابین بۆ ئیشه‌كه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له‌چۆنێتی گه‌چه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر خراپ‌و پیس بێت، ئه‌وا خوڵقی تۆ بۆ ئیشكردن كه‌م ده‌كاته‌وه».
گه‌چه‌كه‌ی به‌هێزتره
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌ستا نه‌جات وتی:»گه‌چی زبر له‌گه‌چی نه‌رم باشتره، هه‌م بۆ ئیشكردن‌و بۆ دره‌نگ مردنیشی، چونكه گه‌چی نه‌رم زووتر به‌ده‌سته‌وه ئه‌مرێت‌و هیچ دیوار‌و كون‌و كه‌له‌به‌رێك ناگرێت، به‌ڵام گه‌چی زبر زیاتر به‌رگه‌ی ئاو‌و هه‌وا ده‌گرێت‌و بۆماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌توانیت ئیشه‌كه‌ت به‌ڕێكوپێكی بكه‌یت، هه‌ركاتێكیش سه‌یری بكه‌یت زبری تێدا به‌دی ناكه‌یت، چونكه له‌گه‌ڵ خشاندنی (ماڵه) به‌دیواره‌كه‌دا تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بێت‌و هه‌ستی پێناكه‌یت».
ئه‌و وه‌ستایه باسی له‌په‌یوه‌ندی نێوان وه‌ستاو خاوه‌ن كارگه‌كان كرد‌و وتی:»خاوه‌ن مه‌عده‌نی گه‌چ هه‌یه به‌ئێمه ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر لای من گه‌چ به‌رن، نیو مه‌تر گه‌چتان بێبه‌رامبه‌ر ده‌ده‌مێ»، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، به‌خاوه‌ن ئیشه‌كه ده‌ڵێین گه‌چێكی باش بهێنه ئیشه‌كه‌ت جوانتر ده‌رده‌چێت، بۆئیش كردنیش وه‌ستای گه‌چكاری ده‌بێت زۆر خێرابێت‌و بتوانێت حه‌ق به‌ئیشه‌كه‌ی بدات، ئه‌گه‌ر خاو‌و خلیچك بێت بۆئیشه‌كه‌ی خۆی‌و بۆ خاوه‌ن ئیشه‌كه‌ش خراپه‌و گه‌چه‌كه‌ی خه‌سارده‌بێت».
پێوانه‌كانیشیان جیاوازه
هاووڵاتی هه‌رێم محه‌مه‌د وتی:»من خه‌ریكی خانوو دروستكردنم، وه‌ستاكه پێی وتم» خۆم گه‌چت بۆ ده‌هێنم‌و ئیشی لێده‌كه‌م، چونكه من ده‌زانم چ گه‌چێك باشتره»، به‌ڵام من خۆم گه‌چی مه‌عده‌نم بۆهێناو ئیشه‌كه‌م به‌گشتی پێداو حسابی مه‌ترم له‌گه‌ڵدا نه‌كرد، چونكه پاره‌یه‌كی باشم بۆ گه‌ڕایه‌وه، له‌نرخه‌كه‌دا هه‌رمه‌تری 10 بۆ 15 هه‌زار دینار جیاوازیی هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌تری مه‌عده‌ن زیاتره وه‌ك له‌هی بازاڕ، ئه‌وان زیاتری تێده‌كه‌ن».
محه‌مه‌د حه‌سیب، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر وتی:»نرخی پاره‌كه‌ی ئێمه 50 هه‌زار دیناره، ئێمه به‌كه‌س ناڵێین له‌و مه‌عده‌نه گه‌چ بكڕه‌و له‌وه‌یان مه‌یكڕه، ته‌نیا نرخه‌كانیان پێده‌ڵێن‌و كه‌ره‌سته‌كه‌یان بۆده‌به‌ین».
لە کوردستانی نوێ-ـەوە