ژوری بازرگانی كرماشان: ترانزێتی كاڵا له‌سنوری په‌روێزخان په‌سه‌ندكرا

كه‌یوان كاشفی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی بازرگانی و پیشه‌سازی كرماشان هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی ترانزێتی كاڵای له‌سنوری په‌روێزحانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

كاشفی به‌ ڕۆژنامه‌ی جام كوردی ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ بڕیاردرا به‌په‌سه‌ندكردنی ترانزێت و بازرگانانی ئێران و عێراق ده‌توانن له‌ ئاسانكاری سنوره‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كه‌ڵك وه‌ربگرن.

هه‌روه‌ها وتی، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ده‌ستپێكردنی ئه‌و ڕه‌وته‌ش ڕۆژانه‌ 200 بۆ 300 بارهه‌ڵگر له‌سنوره‌كه‌ زیاتر بكرێت.

كاشفی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌، ئه‌وه‌شی وت، بێگومان باشترین ڕێگای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك  سنوره‌كانی پارێزگای كرماشانه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ته‌نیا ترانزێتی سوته‌مه‌نی كراوه‌، له‌مه‌ به‌دواوه‌ بازرگانانی عێراق و ئێران ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن بۆ كاڵاكانی تر.