وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك – بێجی – بەغداد كەوتوەتە كار.
لە ڕاگەیەنراوێكدا جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، نەوتی كەركوك لە ڕێگەی بۆری كەركوك – بێجی – بەغداد، كە توانای هەناردەی 40 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە ڕەوانەی بەغداد دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، نەوتەكە لە پاڵاوگەی بەغداد دەپاڵێورێت و كار بۆ ئەوەش دەكەن لە داهاتوودا هەناردەی نەوتەكە بۆ باشووری عێراق زیاد بكەن.
بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك – بێجی – بەغداد بەم دواییانە دروستكراوە و درێژیەكەی 180 كیلۆمەترە.