باج لەسەر چەند كاڵایەك زیاد دەكرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادكردنی ڕێژەی باجی لەسەر هاوردەكردنی هەندێك كەلوپەل دەركرد.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، لە راگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هاتووە، ڕێژەی باج لەسەر هاوردەكردنی كاڵاكان لە %20 بۆ %200 زیاد دەكرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، زیادكردنی نرخی باج لەسەر كاڵاكان بەمشێوەیە ڕوونكراوەتەوە:

%20ـی بۆ كاڵای پیاوان كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت.
%30ـی بۆ پاككەرەوەكانی  تایبەت بە جلوبەرگ.
%100ـی بۆ بەرهەمە شیرییەكان.
%50 بۆ بەرهەمەكانی مریشك و بەشەكانی.
%85 بۆ چپس و پەتاتەی سروشتی.

ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراق لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ لە بەشێكی زۆری بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق شوفێران خۆپێشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گومرگی ئۆتۆمبێلەكان كە  نرخی چوون پێشتر 10 هەزار دینار بوو ئێستە بووەتە 30 هەزار دینار.