كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلێمان
كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكسواگن (VW) له‌نوێترین داهێنانیدا جۆرێك ئۆتۆمبێلی داهێناوه كه تائێستا له‌جیهاندا وێنه‌ی نییه، به‌هۆی كه‌م سه‌رفكردنی دیزڵه‌وه (گاز)، به‌جۆرێك به‌بڕی 12 لیتر دیزڵ له‌وڵاتی هۆڵه‌نداوه ده‌توانی بگه‌یته باشووری فه‌ره‌نسا.
ئه‌و ئۆتۆمبێله كه نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاو پێشخستنی تێدا به‌كارهاتووه، ته‌نیا جێگای دوو كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه‌و جۆره‌كه‌شی (<XL1>) Volkswagen. به‌كارهێنانی دیزڵ له‌و ئۆتۆمبێله نوێیه‌دا ته‌نیا به‌یه‌ك لیتر ده‌توانی 100 كیلۆمه‌تری پێ ببڕیت.
پێكهاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمپانیای ڤۆلكس واگن نهێنی داهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی راگهیاندو به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێله كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كه‌مترین وزه بهكاربهرێتو بچێته بواری دروستكردن‌و جێبه‌جێ كردنه‌وه.
فیردینهاند پیچ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه له‌ساڵی 2002دا ئاشكرای كردبوو، پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی كه‌م تێچوو دروست بكه‌ن. ئه‌و ئۆتۆمبێله كه ناوه‌كه‌ی (XL1 plug-in hybride)یه، قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی كه به‌وزه‌ی دیزڵ كار ده‌كات (0,8)هو خێراییه‌كه‌ی 160 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌سه‌عاتێكدا. ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌مادده‌ی ئهلهمینیۆمو كاربۆن دروست دهكرێتو قورساییه‌كه‌ی 795 كیلۆیه. ئه‌وه‌ی كه‌جێگای سه‌رنجه ئه‌و ئۆتۆمبێله ئاوێنه‌ی نییه، به‌ڵكو له‌جێگای ئاوێنه كامیره‌ی بچووك دانراوه له‌ناو ده‌رگاكاندا. كه‌ئه‌وه‌ش چه‌ند پرۆسهنتێك كاریگه‌ری ده‌بێت له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وا بۆ رێگری له‌كاتی رۆیشتندا كه وته‌بێژی كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه.
كه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه؟
ئه‌و وته‌بێژه ناخوازێت له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك بدركێنێت، یه‌كه‌م 50 ئۆتۆمبێل له‌ئێستادا له‌به‌شی كۆمپانیاكه له Osnabrück ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی‌و هه‌روه‌ها له‌هاوینی ئه‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌یه ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قاو رێگاوبانه‌كان بۆ به‌كارهێنان.
زۆرترین ئۆتۆمبێلی لوكس فرۆشراوه
به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن-ی ئه‌ڵمانی، ساڵی رابردوو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه له‌به‌ده‌ست هێنانی قازانجدا. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیاكه قازانجه‌كه‌ی بریتی بووه له‌بڕی 21,9 ملیار یۆرۆ، كه به‌ڕێژه‌ی 40% زیادی كردووه. هاوكات ئه‌و كۆمپانیایه زیاتر له 9 ملیۆن ئۆتۆمبێلی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك داهاتی كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ی 21% زیادی كردووه‌و گه‌یشتۆته 193 ملیار یۆرۆ. كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن، یه‌كێكه له‌كۆمپانیا گه‌وره‌و ناسراوه‌كان له‌ئه‌وروپادا، به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌واڵیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ساڵی داهاتوودا ڤۆڵكس واگن قازانجه‌كانی له‌فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا زیاتر بكات، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی به‌ناوی ئۆتۆمبێلی (لوكس) بازاڕێكی باشی له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی چین‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یدا كرد.