سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خه‌ليل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكراى كرد، كه هێزه‌كانى هه‌واڵگرى توركيا مۆبايلى گه‌شتيارنى كوردى هه‌رێمى كوردستان ده‌پشكنن، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێكياندا ده‌گرن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه به غه‌د پرێسى راگه‌ياند، ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيا ناسراو به (ميت) هه‌موو مۆبايلى گه‌شتياران و هاوڵاتيانى هه‌رێمى كورستان ده‌بات، كه‌له ده‌روازه‌ى سنورى ئيبراهيم خه‌ليل-ه‌وه ده‌چنه توركيا.
ده‌شڵێت، ئه‌و هێزه ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌يه له ده‌روازه‌يه، مۆبايلى هاوڵاتيانى كورد ده‌پشنكنێت، به‌دواى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌يدا ده‌گه‌ڕێت، وێنه‌ى سه‌ركرده و ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ندێك پرۆگرام ده‌سڕێته‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌و هێزه پرۆگرامێك بۆ ئه‌و گه‌شتيارانه داده‌نێن، كه ده‌توانن چاودێرى ئه‌و گه‌شتيارانه له توركيا بكه‌ن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك نيو كاتژمێر لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كرد، ده‌يان هاوڵاتى و گه‌شتيارى هه‌رێم مۆبايله‌كانيان بردراوه له‌لايه‌ن ميتى توركييه‌وه، ئه‌و رێوشوێنه پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى توركيا ده‌ستى پێكردووه.