بانكى رافيده‌ين ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى (به‌سره و نه‌جه‌ف و كه‌ركوك) پێشينه‌ى تايبه‌تى 5 مليۆن و 10 مليۆنى ده‌يانگرێته‌وه.
له به‌ياننامه‌يكدا بانكى رافيده‌ين ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه گشتييه‌كانى (به‌سره، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك) ئه‌وانه‌ى كارتى ئه‌ليكترۆنيان هه‌يه، پێشينه‌ى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌يانگرێته‌وه.
ده‌شڵيت، پێشنه‌كه ئه‌و فه‌رانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌له‌لايه‌ن بانكى رافيده‌ينه‌وه كارتى ئه‌ليكترۆنى بانكيان ده‌ركردووه، له بڕكه‌ى 5 مليۆن دينارى و 10 مليۆن دينارييه.
ئاشكراشى كردووه، فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كارته ئه‌ليكترۆنييه‌كان، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م وێب سايتى بانكه‌كه‌وه (qicard.net/moe) داواكارى پێشكه‌ش بكه.