سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەشێک لەکارەکانمان گرنگیدانە بەپرۆژی بچوک و مام ناوەند به مهبهستی رهخساندی ههلی كاری زیاتر و بههێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە وڵاتی ئەمریکاوە ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەمریکا سەردان و کۆبونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکانی تایبەت بەبازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ بەردەوامی ھەیە تا بتوانین پەیوەندیەکانی بەھێزکردنی پرۆژەی بچوک و مام ناوەند لەکوردستان بەھێزبکەین.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ دیفید تافوری پارێزەی یەکێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بەھێزکردنی پرۆژەی بچوک و مامناوەند کۆبوینەوە و باسمان لهوه كرد پێویسته بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ له كوردستان گرنگی زیاتری پێبدرێت بۆئەوەی بتواندرێت بەشێوەیەکی فراوان ئەو پرۆژانە برەویان پێبدرێت و ھاوکاری بکرێن لەلایەن حکومەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو کۆمپانیایە ھەموو ھاوکاریەکی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ھاوکاریکردن و ڕێنیشاندەربن لە بەرەو پێشچونی پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆزیاتر بەھێزکردنی تواناکانی دەستی کار لەناو ھەرێمی کوردستان.