به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی ڕابردووی هه‌رێم، (116) بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی گه‌ڕاوه، چه‌كی قه‌ره‌بوویان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه.
(زاهیر عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، بڕیاره به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی (2012)ی هه‌رێم، (730) ئاواره‌ی گه‌ڕاوه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌كی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرن، وتیشی:”له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌كی قه‌ره‌بوومان به‌سه‌ر (116) خێزانی ئاواره‌ی گه‌ڕاوه‌دا دابه‌شكردووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره گه‌ڕاوه‌كان پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، وتیشی:”كۆمه‌ڵێك له‌ئاواره گه‌ڕاوه‌كان به‌ڵگه‌ی پێویستیان نییه‌و دوای وردبینی‌و پێدا چوونه‌وه، سه‌رجه‌م ئاواره گه‌ڕاوه‌كان، به‌چه‌ند قۆناغێك قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه”.