پاش 8 مانگ لەراوەستانی، گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی ئێران دەستی پێكردەوەو ئەمڕۆ یەكەم فڕۆكەی گەشتیاری كۆماری ئیسلامی گەیشتە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند دوای 8 مانگ لەراوەستانی گەشتی ئاسمانی نێوان ئێرانو سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم فرَۆكەی ئێرانی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیو لەهەمان رۆژیشدا گەشتی پێچەوانە بەئەنجام دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەو دۆخەی بەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمدا سەپێنرابوو ئاسایی بۆتەوەو ئاسمانی سەرجەم وڵاتان بەڕووی گەشتەكاندا كراوەتەوەو بێجگە لەئاسمانی دەوڵەتی توركیا، داواكاریش بوو هەرچی زووە حكومەتی توركیاش چاو بەبڕیارەكەیدا بخشێنێتەوەو ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتی سلێمانیدا واڵابكات.