پاش ٣٠ ساڵ لە راگرتنی، یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگری عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

پاش نزیکەی ٣٠ ساڵ لە راگرتنی، یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگری عێراق کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتوە بەندەری بەسرەی بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەجێهێشت.

بە گوێرەی راپۆرتە مێدیاییەکان، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاندووە؛ کەشتیەکە ئێوارەی رۆژی هەینی لە بەندەری بەسرەوە بەرێکەوتوە کە ناوی بەغداد ەوە ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لە دوای ساڵی ١٩٩١ ەوە کەشتیەکی عێراق بە ئاڵا  و ناوی عێراقەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت.

تادێت حكومه‌تی عێراق چاو به‌ سیاسه‌تی به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقدا ده‌خشێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزه‌، ئه‌وه‌ش له‌قازانجی عێراقدایه‌ كه‌ 99%ی بودجه‌ی وڵات پێكده‌هێنێت.