به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌رێمی كوردستان 500 بیره نه‌وتی له‌ده‌ستداوه له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق.
رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان نوێترین راپۆرتی خۆی به‌ناونیشانی “هەناردە و داهاتی نەوت لەبەردەم ڕۆشنایدا “بڵاودەكاتەوە، راپۆرته‌كه راپۆرتێكی بەراوردكارییه و لە لایەن رۆژنامەنووس و شیكەرەوەی ئابووری، بیلال سەعید ئامادەكراوە”.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێمی كوردستان، بەراورد بە پێنج مانگی ساڵی 2017، لەماوەی پێنج مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا هەرێمی كوردستان زیانێكی زۆری لە داهات و هەناردەی نه‌وت بەركەوتووە، بەجۆرێك هەرێمی كوردستان لەسەدا 44.58 كۆی بەرهەمه نه‌وتییه‌كه‌ی لەدەستداوە.
بیلال سەعید رۆژنامەنوسی ئابوری و ئامادەكاری ڕاپۆرتی “هەناردە و داهاتی نەوت لەبەردەم ڕۆشنایدا” لەبارەی ڕاپۆرتەكەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات راپۆرتەكە راپۆرتێكی بەراوردكارییە لەنێوان هەناردە و داهاتی پێنج مانگی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ و له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت “راپۆرتەكە هەناردە و داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵ دەردەخات و هاوكات بەراوردی دەكات لەگەڵ پێنج مانگی ساڵی ڕابردوو ئەوەش چەندین زانیاری گرنگ ئاشكرادەكات”.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی دۆر هەرێمی كوردستان زیاتر لە 765 ملیۆن و 132 هەزار دۆلاری لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو بەراورد بە 2017 كەمیكردووە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كەمێك لە زیانەكەی هەرێمی قەرەبووكردووەتەوە.
بیلال سەعید لەبارەی هۆكاری دابەزینی هەناردە و داهاتی نەوتەوە ئەوە رووندەكاتەوە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی هەردوو كێڵگەی “بای حەسەن و هاڤانە” هۆكاری سەرەكی دابەزینی داهاتی نەوتی هەرێمە و دەڵێت “حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگە رێگای بەغدا بگرێتە بەر و رێکكەوتن بكات لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی بۆ ئەوەی چیدی كەرتی نەوت تووشی هیچ جۆرە تەوژمێك نەبێت لەوبارەیەوە”.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان ئاستی بەرهەمی هەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج مانگی رابردوو بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 53 .79 كەمیكردووە.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان ئه‌وه‌ش هاتووه:
– هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج مانگی ساڵی 2017 بەراورد بە پێنج مانگی ساڵی 2018، كەمبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینووە، بەڕادەیەك ئاستی هەناردەی نەوتی كوردستان لە 82 ملیۆن و 722هەزارو 121 بەرمیل لەساڵی 2017ەوە بۆ 45 ملیۆن و 845 هەزارو 319 بەرمیل لە ساڵی 2018 دابەزیوە، واتە ئاستی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت بەرێژەی لەسەدا 44.58 بووە.
– تێكڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج مانگی رابردووی ساڵی 2017 دەكاتە 560 هەزارو 396 بەرمیل نەوتی رۆژانە لەكاتێكدا تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی كوردستان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو ئەمساڵدا دەكاتە 256 هەزارو 706 بەرمیل نەوت، بەڕێژە دەكاتە لەسەدا 53.79 كۆی گشتی هەناردەی گشتیی كەمیكردووە.
– لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بەراورد بەڕێژەی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان زیادیكردووە بەڵام بەراورد بە كۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی كوردستان لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2017 بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە كە دەكاتە 765 ملیۆن و 132هەزارو 333دۆلاری ئەمریكی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له مانگی ئاداردا بووه كه رۆژانه 339 هه‌زارو 665 به‌رمیل نه‌وت بووه، به‌ڵام كه‌مترین تێكڕای رۆژانه‌ی هه‌نارده‌كراو له مانگی نیساندا بووه كه رۆژانه 283 هه‌زارو 241 به‌رمیل بووه.
هاوكات به‌رزترین تێكڕای به‌های نه‌وتی فرۆشراوی كوردستان له مانگی ئایاردا بووه كه گه‌یشتووه‌ته 65 دۆلار و 93 سه‌نت، به‌ڵام كه‌مترین تێكڕای به‌های نه‌وت له مانگی شوبات بووه كه 56 دۆلار و 06 سه‌نت بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رزترین تێكڕای داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی كوردستان له مانگی ئایار بووه كه بڕه‌كه‌ی 596 ملیۆن و 498 هه‌زارو 78 دۆلار بووه، له‌كاتێكدا كه‌مترین له مانگی شوبات بووه كه بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 475 ملیۆن و 338 هه‌زار و 65 دۆلار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان هه‌رێمی كوردستان له پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به بڕی تێكڕای رۆژانه‌ی 560 هه‌زارو 396 به‌رمیل توانیویه‌تی بڕی 82 ملیۆن و 722 هه‌زارو 121 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، كه‌چی ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2018 بۆ تێكڕای رۆژانه‌ی 303 هه‌زارو 690 به‌رمیل كه كۆی گشتی هه‌نارده‌كه‌ی ده‌كاته 45 ملیۆن و 845 هه‌زار و 319 به‌رمیل بووه، واته ئاستی دابه‌زین به تێكڕای رۆژانه بریتی بووه له 256 هه‌زار و 706 به‌رمیل كه كۆی گشتی هه‌نارده‌كراوی له‌ده‌ستدراویشی بریتی بووه له 36 ملیۆن و 876 هه‌زار و 802 به‌رمیل نه‌وت له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی ئه‌مساڵ به به‌راورد به پێنج مانگی ساڵی 2017.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌داهاته‌كانیشه‌وه له‌نێوان پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵی 2017، ئه‌وا بۆ ئه‌مساڵ هه‌رێمی كوردستان بڕی دوو ملیار‌و 725 ملیۆن و403 هه‌زارو 128 دۆلاری له هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه، كه‌چی له پێنج مانگی ساڵی 2017 هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا بڕی سێ ملیار و 490 ملیۆن و 535 هه‌زارو 461 دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، واته بڕی جیاوازیی داهاته‌كان له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵی رابردوو بریتییه له 765 ملیۆن و 132 هه‌زارو 333 دۆلاری ئه‌مریكی.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا رێكخراوه‌كه هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی “هه‌رێمی كوردستان تا 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كێڵگه‌ی “هاڤانا و بای حه‌سه‌ن”، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی كردووه، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی ئه‌و به‌رواره هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 500 بیره نه‌وتی له‌ده‌ستدا كه 300 یان به‌رهه‌مدار بوون له‌چوارچێوه‌ی كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا، هاوكات ئه‌و دوو بیره نه‌وته‌ی له لایه‌ن كۆمپانیای كاره‌وه به‌ته‌واوه‌تی قوفڵدراون عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی رێككه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاری دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو.
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند كه ده‌ستوور ناوبژیكار بێت له بواری دابه‌شكردنی سامانی سرووشتی و وزه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوونی ستراتیژییه‌تێكی روون و درێژخایه‌ن له‌لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی وزه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و نا قۆرخكار ئیداره بكرێت.