ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ سلێمانی‌ – دوكان داده‌خرێت

به‌هۆی‌ كاركردن له‌پڕۆژه‌ی‌ ئاوی‌ (دوكان ـ سلێمانی‌) هه‌ردوو شه‌قامی‌ (سلێمانی‌ ـ دوكان)و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ داده‌خرێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ئاشكراده‌كات و په‌یامێكیش ئاراسته‌ی‌ شۆفێران ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی تێیدا‌ هاتووە: شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە‌ كه‌ به‌هۆی كاری گواستنه‌وه‌ی بۆری ئاوی سه‌ره‌كی 120 (دوكان ـ قوله‌ره‌یسی) بۆ ماوه‌ی سێ‌ ڕۆژ ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (سلێمانی‌ ـ دوكان)و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، “له‌مڕۆ 9ی‌ 6ی‌ 2018 له‌نزیك پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی و هه‌روه‌ها نزیك بازگه‌ی (سلێمانی ـ پیره‌مه‌گرون) هه‌ردوو شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ده‌گیرێت، بۆیه‌ داواكارین شۆفێران به‌ئاگابن و خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ ڕێگایه‌كی لاوه‌كی ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ شۆفێران هاتوچۆی لێوه‌ بكه‌ن.