پێش جەژن موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

بە پێی خشتەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتى دارایی بۆ دابەشکردنى موچەى مانگی ٣ی دەبێت لە ١٠ ڕۆژدا، موچەی ١٧ وەزارەت، هەشت دەستە، سێ سەرۆکایەتییەکە، ئەنجومەنی دادوەری، ئەنجومەنی ئاسایش، کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.


بەشێک لە وزارەتەکان لە هەفتەی ڕابردوودا مووچەیان وەرگرتووە و ئەم هەفتەیەش ئەم وەزارەت و دەستانە وەریدەگرن:


یەكشەممە ١٠/٦/٢٠١٨

١- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن

٢- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

٣- خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

دووشەممە ١١/٦/٢٠١٨

١- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

٢- دیوانی چاودێری دارایی

٣ -دەستەی مافی مرۆڤ

٤ -دەستەی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

٥ -دەستەی ژینگە

٦ -دەستەی وەبەرهێنان

٧- دەستەی دەسپاكی

٨ -كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم

٩ -دەزگایی مین

سێشەممە ١٢/٦/٢٠١٨

١ -وەزارەتی رۆشنبیری

٢ -سەرۆكایەتی هەرێم

٣ -سەرۆكایەتی پەرلەمان

٤ -سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

چوارشەممە ١٣/٦/٢٠١٨

ئەنجومەنی ئاسایش

هاوکات وەزارتی دارایی لە خشتەکەدا ئاماژەی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ٣ی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، هەروەها موچەی مانگی ٦ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی نەکردووە و پێناچێت بەر لە جەژن وەربگیرێت.