سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌شداریی پێشبڕکێی فۆرمۆلا 1 ده‌کات له‌وڵاتی ئیمارات‌و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه به‌وه ده‌کات بارزانی‌و کۆمه‌ڵێک کهسایهتیتر میوانی پێشبڕکێی “یه‌کێتی فڕینی گه‌وره‌ن له‌ئیمارات.
به‌پێی هه‌واڵێک که ئه‌مڕۆ 511 له‌ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات (وام) بڵاوکراوه‌ته‌وه، شازاده‌ی جێ نشین له‌ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، پێشوازیکردوه له‌میوانه‌کانی پێشبڕکێی فۆرمۆلا1 که پێشبڕکێیه‌کی وه‌رزشییه‌و له‌لایه‌ن یه‌کێتی فڕینی گه‌وره‌وه له‌ئیمارات خه‌ڵاتی بۆ ته‌رخانکراوه. له‌ناو لیستی میوانهکانیشدا (وام) ئاماژه‌ی کردوه به‌وه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی غینیا، سه‌رۆکی راوه‌ندا، شازاده‌ی جێنشینی بهحرهینو کۆمهڵێکیتر که‌سایه‌تی ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات له‌میانه‌ی پێشبڕکێیه‌که بیروڕای له‌گه‌ڵ میوانه‌کان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و هیوای خواستوه کاتێکی خۆش له‌ئیمارات بگوزه‌رێنن‌و چێژ له‌دیمه‌نه‌کانی پێشبڕکێی فۆرمۆلا1 ببینن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رۆژی هه‌ینی 2/11/2012 له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههییان جێنشینی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، به سه‌ردانێک به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو به‌ڕێکه‌وت که چه‌ند رۆژێک ده‌خایه‌نێت.
سەرچاوە: ئاوێنه‌نیوز