ئەمڕۆ شەممە 9ی حوزەیرانی 2018، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی و نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەم جۆرەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت 76 دۆلار و 40 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە بە 77 دۆلار و 7 سەنت بوو.
هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 65 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە و بڕیاریشە ٢٢ی ئەم مانگە کۆببنەوه.
لە ماوەی رابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە كۆتایی ساڵی 2014وە.