بەهۆی كەمی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەرزی خواستی هاوڵاتیان، كێشەی كارەبا سەرهەڵدەداتەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەباری سلێمانیش دەڵێت “تامانگی 9 كێشەی كەمی كارەبا بەردەوام دەبێت، ساڵانەش بەبەهای نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار مەحاویلەی گەڕەكەكان دەسوتێت”.
ئێستا لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان پێدەنێنە ناو وەرزی گەرماوە كێشەی كەمی كارەبا سەری هەڵدایەوەو وتەبێژی كارەبای سلێمانی, سیروان محهمهد دەڵێت “خواست زۆرە بەرهەمهێنان كەمە، تاكۆتای مانگی 9 كێشەی كەمی كارەبا بەردەوام دەبێت”.
ساڵانە بەبەهای نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار محاویلەی گەرەكەكان دەسوتێت لە مانگەكانی 11و 12شدا ساڵانە نزیكەی100 بۆ 150 گەڕەك بەهۆی سوتانی محاویلەوە بۆ ماوەیەك بێ كارەبا دەبن.
ئاستی بەرهەمهێنان نزیكەی 3500 مێگاواتە دوایەمین خواست دەگاتە پێنج هەزار مێگاوات كۆی گشتی جیاوازی نێوان خواست و بەرهەمهێنا لە گەرمەی گەرما هاویندا 2 هەزار مێگاوات پێویستە.