ئۆدی بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز خستووه‌ته‌وه بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”Q5″ ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه، بۆیه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆدی.
كۆمپانیای ئۆدی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 369 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 41 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.