ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی جی حه‌وت له كه‌نه‌دا ده‌ست پێده‌كات و كۆبونه‌وه لوتكه‌یه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی كۆریای باكور و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت…
ئه‌مرۆ حه‌وت وڵاته پیشه‌سازیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌سه‌ر ئاستی لوتكه له شاری كیبیكی كه‌نه‌دا كۆده‌بنه‌وه و پرسی بازرگانی و ئه‌منی هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه لاری كودلو گه‌وره راوێژكاری ئابوری كۆشكی سپی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی چاوه‌روانكراوی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جون ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور له كۆبونه‌وه‌ی جی حه‌وتدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان ده‌بێت.
جی حه‌وت له وڵاتانی كه‌نه‌دا – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – ئیتاڵیا – ژاپۆن – به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پێكدێت.