توركیا له پێناو زیاتر دانه‌ڕمانی به‌های لیره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كان, رێژه‌ی سوه‌كانی بۆ 17.75% به‌رزكرده‌وه..
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوه، بانكی ناوه‌ندی توركیا, هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێگری كردن له زیاتر دانه‌به‌زینی به‌های دراوی لیره‌ی ئه‌و وڵاته چڕكردوه‌ته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا به‌های سوه‌كانی جارێكی تر به‌رزتر كردوه‌ته‌وه و كردویه‌تیه 17.75% سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بوو.
به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سوه‌كان له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بانكی ناوه‌ندی ڕێژه‌ی سوه‌كانی بۆ له 16.5% به‌رزكردبوه‌وه..
دوای بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا، به‌های لیره به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و دۆلارێك به‌رامبه‌ر به 4 لیره و نیو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێش به‌رزركردنه‌وه سوه‌كان دۆلارێك به 5 لیره بووه..