له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ئاڵوگۆڕ له ئه‌فسه‌رانى گومرگى مه‌رزى په‌روێزخان كرا و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تى عێراق ده‌سه‌ڵاتى مه‌رزه‌كانى گرتوه‌ته‌ده‌ست.
ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان راگه‌یاند، بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق و یاسای پۆلیسی گومرگی عێراقی، گۆڕانکاری لە مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخاندا کرا. وتیشى “هه‌رچه‌نده ئەم گۆڕانکارییانە دوو ساڵ جارێک لە مەرکەزی پۆلیسی گومرگی مەرزە نێودەوڵەتیەکاندا دەکرێت و ئەفسەر و کارمەندانی مەرزەکانی گومرگ لە دەروازە سنورییەکان ئاڵ‌وگۆڕیان پێدەکرێت، به‌ڵام ماوەیەکە ئەو گۆڕانکارییە نەکرابوو”.
باسیشى له‌وه‌كرد، شەش مانگە گۆڕانکارییەکان دەستیان پێکردوەتەوە و لە قۆناغی یەکەمدا پۆلیسەکان و لەم قۆناغەشدا ئەفسەرەکان گۆڕدران.
راشیگه‌یاند، لەو چوارچێوەیەدا عەقید محەمەد عەزیز کە ئامری مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان بوو کرا بە ئامری مەرکەزی پۆلیسی گومرگی کەناروێ و لەجێگەی ئەو عەقید شەماڵ حسێن کرا بە ئامری مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017وه، حكومه‌تى عێراق وێڕاى داخستن، چه‌ند رێنمایى و بریارێكى نوێى له‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێكردووه كه پێشتر به ته‌واوه‌تى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمدا بوو.
دواڕۆژ