به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیاوه هه‌ندێك له وڵاتان به نیازن له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری ده‌ستی كاری مرۆڤ ببن و پشت به ڕۆبۆت ببه‌ستن .
كه‌ناڵی ڕوسیا توده‌ی له ڕاپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوێكی وڵاتان بۆ ده‌ستبه‌رداربوونیان له ده‌ستی كاری مرۆڤه‌كان و پشتبه‌ستنیان به ڕۆبۆت ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا چه‌ندین وڵاتی جیهان به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری مرۆڤ بن له بواری به‌رهه‌مهیناندا و له بری ئه‌وان پشت به ڕۆبۆت ببه‌ستن.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ش دوای ڕاگه‌یاندنێكی (یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیی ڕۆبۆته‌كان) دێت كه تێیدا ئاماژه به‌وه كرابوو كه ته‌كنه‌لۆژیای رۆبۆت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه كه ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت، به شێوه‌یه‌ك كه ڕیژه‌ی ڕۆبۆت له چاو مرۆڤدا له بواری كاردا ده‌گاته 77 له‌سه‌ر 10 هه‌زار. ئه‌و وڵاتانه‌شی كه ده‌ستی كاری مرۆڤی تێدا ده‌گۆردرێت بۆ ڕۆبۆت به‌م شێوه‌یه ڕیزبه‌ندی كراوه:
5: دانیمارك :
ڕێژه‌ی ڕۆبۆت تێیدا له چاو مرۆڤدا 211 یه بۆ 10 هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها دانیمارك پێشه‌نگی وڵاتانی جیهانه له بواری پیشه‌سازیی میكانیكیدا .
4: ژاپۆن :
ڕێژه‌ی ڕۆبۆته‌كان له‌و وڵاته 303 یه بۆ 10 هه‌زار مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆبۆتانه له‌كه‌رتی پیشه‌سازیی دروستكردنی ئۆتۆمبیل‌دا دانراون، هه‌روه‌ها (52%)ی ڕۆبۆتی جیهان له ژاپۆندایه.
3: ئه‌ڵمانیا:
ڕێژه‌ی ڕۆبۆت 309 یه بۆ 10 هه‌زار مرۆڤ.
2: سه‌نگاپورا:
(90%) ی ڕۆبۆته‌كان له‌و وڵاته له‌بواری پیشه‌سازیی ئه‌لكترۆنییه‌كاندا دانراون و ڕێژه‌كه‌شی ده‌گاته 488 بۆ 10 هه‌زار مرۆڤ .
1: كۆریای باشوور:
یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان و خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له بواری ته‌كنه‌لۆژیای ڕۆبۆتدا، ڕێژه‌ی ڕۆبۆت 631ی تێپه‌ڕاندوه له به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار ده‌ستی كاری مرۆیی‌دا.