دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات: گرووپێكی مافیا لە بەندەرەكانی باشووری وڵات بونیان هەیەو بەبێ رەزامەندی ئەوان بازرگانان ناتوانن كاڵاو شمەكەكانیان وەربگرنەوە.
كازم عەقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەتەنها لەمانگی كانوونی دووەمو شوباتی ئەمساڵدا 297 سەرپێچی یاساییمان رووبەڕووی دادگا كردۆتەوەو سەرجەم ئەو باجەش كۆدەكرێتەوە راستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوەو هیچی لای دەستەكەیان نامێنێتەوە.
وتیشی: لە بەندەرەكانی باشووری عیراق گرووپێكی مافیا ئاسا بونیان هەیەو بەبێ رەزامەندی ئەوان بازرگانان ناتوانن كاڵاو شمەكەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام لەئێستادا دەستەكەمان رێوشوێنی نوێی گرتۆتەبەر بۆ رێگریكردن لەو دیاردەیەو هەركەسێك پێناسی تایبەتی پێنەبێت ناتوانێت بێتە ئەو ناوچانەوە.