شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ئاگربری بۆ دار و پوش و پاوانی چاخی گویژە دەستپێكرد

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ئاگربری بۆ دار و پوش و پاوانی شاخی گویژە دەستپێكرد.

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: ساڵانە لەگەڵ وشك بوونی گژوگیای چیای گویژەدا بە مەبەستی پاراستنی دار و دارستانی ناوچەكە لە سوتان و گرگرتن، تیمەكانمان هەڵمەتی ئاگر بر دەست پیدەكەن.

 ئاماژەی بەوەشكرد: دوای جەژن تیمەكانیان هەڵمەتێكی فراوانتر و گشتگیرتر دەست پێدەكەن. 

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كرد: لە كاتی چونیان بۆ سەر چیای گۆیژە بە وریاییەوە مامەڵەبكەن و نەبنە هۆكاری ئاگركەوتنەوە و زیان گەیاندن بە سروشتی ناوچەكە .