ئه‌شواق جاف: رێگرى له‌ باره‌ گه‌نمى كورده‌كانى دياله‌ ده‌كرێت

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دواى له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كرد، بێنه‌سه‌ر خه‌ت و رێگه‌ بده‌ن به‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى گه‌نمى كورده‌كانى ناحيه‌كانى قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌له‌ولايان پێيه‌.

ئه‌شواق جاف له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌لێت، زياتر له‌ 100 بارهه‌ڵگرى باركراو به‌ به‌رهه‌مى گه‌نم كه‌له‌ كوردستانه‌وه‌ هاتوون و گه‌نمى كورده‌كانيان پێيه‌، له‌ زاڵگه‌ى كوباش رێگرييان لێده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانرێت، له‌كاتێكدا رێگه‌ به‌ بارهه‌ڵگره‌كانى تر ده‌ده‌ن كه‌ كورد نين تێپه‌ڕن.

جه‌ختيش ده‌كاته‌وه‌، داوا له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆ و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ين، بێنه‌سه‌ر خه‌ت و ئه‌و كێشه‌يه‌ به‌ زووترين كات چاره‌سه‌ر بكه‌ن، فه‌رمانبده‌نه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، رێگه‌ به‌و ئۆتۆمبيله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ بده‌ن، كه‌ له‌ زاڵگه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانرێت.