ئیئتلافی عیراقییه داوا ده‌كات، له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی، مامه‌ڵه به‌دیناری عێراق بكرێت له بری دۆلاری ئه‌مریكی.
حه‌سه‌ن ئۆزمه‌ن به‌یاتی په‌رله‌مانتاری عێراقییه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارای له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا وتی: هه‌موو وڵاتانی دونیا له بازرگانی كردن و كاری وه‌به‌رهێنان دراوی نیشتمانی به‌كار ده‌هێنن جگه له عێراق تا ئێستا به‌دراوی دۆلاری ئه‌مریكی كار ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاره‌كانی عێراقدا.
ناوبراو وتیشی: بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت له كاره‌كانی وه‌به‌رهێنان پشتگیری له دراوی نیشتمانی بكات.