لێپرسراوى لیژنه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له پێناو گه‌یشتنى خۆراك و كاڵا به‌شێوه‌ى درووست به هاووڵاتیان له‌مه‌ودوا به‌مه‌رج ڕێگه‌ى ریكلامى كۆمپانیاكانى خۆراك ده‌درێت.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یاند: “تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و مۆڵه‌تپێدراو ریكلام بۆ خۆراك و كاڵاى هاووڵاتیان له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن نه‌كراوه،ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى ته‌ندروستى و ئابوورى له‌سه‌ر تاك به‌جێ هێشتووه،بۆیه به‌پێى بڕیارێكى هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و پارێزگاى سلێمانى له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی خۆراك پێش ئه‌وه‌ی ڕیكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن ده‌بێت ره‌زامه‌ندی له ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ربگرن”.
وتیشى: “ئامانج له‌و كاره ئه‌وه‌یه كه بزاندرێت ئه‌و كۆمپانیا خۆراكییه بابه‌ته‌كانى ته‌ندروست و ته‌واون و كولێتى و نمره‌یان چۆنه و له‌ئاستى ئه‌و ریكلامكردنه‌دان كه له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن بۆى ده‌كرێت”.
ڕونیشیكرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و مه‌رجه به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى ڕأگه‌یاندن و كۆمپانیاكانى خۆراكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به‌بێ ره‌زامه‌ندی ته‌ندروستى ریكلام بۆ به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان بكات، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و سزای دارایی ده‌درێت و كۆمپانیاكه‌ش به‌هه‌مان شێوه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا ڕاده‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت و داخستنى.