لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری مانگی پێنجی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه، به پێی یاسا‌و ریێنماییهكان هه‌ر شوێن كارێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له مانگی 5/2018، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 3359 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش 390 شوێن ئاگاداركراوهنهتهوه كه پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤیترنهرییهكانهوه.
هه‌روه‌ها، 184 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بوون، كراوه، و به‌هۆی دووباره سه‌رپێچی كردنه‌وه‌شیان ( 18 ) شوێنی كاركردن داخراون، شوێن كارێكیش روبه‌روی دادگا كراوه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له مانگی پێشودا، زیاتر 29 تۆن و 415 كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبراون، و كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له 16 ملیۆن و 9 سه‌د هه‌زار دینار، به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ههرشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سهرپێچیهكانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.