دۆج كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا ساڵانه ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیای دۆجی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری” journey” ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌تییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه، بۆیه بووته جێگای سه‌رنجی كریارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبیلانه.
كۆمپانیای دۆج له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 430 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.6 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 22 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.