به پێی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌وه كه ئێران و عیراق له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، ھه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ پاڵاوگه‌كانی كرماشان ده‌ستیپێكرد.
پێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران “شانا” رایگه‌یاندووه: ھه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ ئێران له‌رێی بارھه‌ڵگره‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی رێكه‌وتنێكی پێشووی نێوان تاران و به‌غدا، عیراق رۆژانه 30 بۆ 60 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێی بار ھه‌ڵگره‌وه ھه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات، ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی كه‌ركوك له پاڵاوگه‌كانی شاری كرماشان‌دا ده‌پاڵێورێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران رۆژانه 30 بۆ 60 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ھه‌مان كوالێتی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوری عیراق ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش ئه‌و ھه‌واڵه‌ی پشت راستكردوه‌ته‌وه، له‌و باره‌ییه‌وه عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندووه، ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ ئێران بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه كه به‌ھۆی راگرتنی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یھان به‌ر كه‌رتی نه‌وتی عیراق كه‌وتووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت راشیگه‌یاندووه، تاران و به‌غدا خوازیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی راكێشانی بۆری نه‌وتن له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران كه رۆژانه توانای گواستنه‌وه‌ی 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ھه‌یه .