كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق هۆشداریدەدات لەوەی گەمارۆی ئاویی توركیا و ئێران بۆ سەر عیراق كارەساتی ئابوری گەورەی دەبێت.
فازڵ ئەلغەڕڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی عیراق خۆی بۆتە هۆكاری ئەوەی وڵات بخاتە ئەو بارودۆخە و ئەو قەیرانە مەترسییەی بەسەر وڵاتدا دێت كە دەبێت زۆر بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ چارەسەركردنی.
ئەلغەڕڕاوی وتیشی” هەوڵدەدەین دانیشتنێكی نائاسایی و بەپەلە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی قەیرانی كەمئاوی لەعیراق ببەسترێت و رەنگە پەنا بۆ دادگا نێودەوڵەتییەكان ببەین ئەگەر توركیا پاشگەز نەبێتەوە لە بڕیاڕە نابەجێكانی بۆ كەمكردنەوەی بەشە ئاوی عیراق لەهەردوو روباڕی دیجلە و فوڕات.
فازڵ ئەلغەڕڕاوی هۆشداری ئەوەشیدا ئەگەر كەمكردنەوەی بەشە ئاوی عیراق لەهەردوو روباڕی دیجلە و فوڕات بەو شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا بەهۆی ئەو گەمارۆ ئاوییەی توركیا و ئێران سەپاندوویانە، ئابوری عیراق روبەڕووی داڕمان دەبێتەوە.