خۆلێکی پێگەیاندن تایبەت بۆ کارمەندانی ژوور بەڕێوە دەچێت

 

بەمەبەستی پێشخستنی توانای کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کاری ژوور خولێکی تایبەتیان بۆ کارمەندانی ژوور کردەوە.

شادان سەعید بەڕێوەبەری بەشی سەنتەری زانیاری و گەشتپێدانی کار BIC لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەری زانیاری و گەشتپێدانی کار BIC  وەک ڕاهێنەری بواری بەڕێوەردنی کار و ئەندامی سەنتەری BIC دەستم کرد بەوانەوەتنەوەی خولی راهێنان تایبەت بە بنەماکانی کارگیری بۆگروپی یەک لە کارمەندانی چالاکی مالەجوانەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی.

ڕاشیگەیاند: ئەم خولە تا ٢٠١٨/٦/١١ بەردەام دەبیت و ئەم چالاکیە نوێیە زنجیرەیەک خول لە خۆدەگرێت وەک بنەماکانی بواری کارگێڕی ،کارگێڕی کار ، خزمەت گوزاری بەکاربەرو ئەتیکیەتی مامەڵە کردن لەگەل بەکار بەر  ، بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ، بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای کارگێری کارمەندان و بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی کارە خزمەتگوزاریەکانی ژوور .

كارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەکارێکی گرنگ دەزانن و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری سەنتەری زانیاری ژوور دەکەن بۆ بەردەوامیدان لەم خولانە.