هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ به‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نی‌ و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ناو بازاڕ بڵاوه‌یان پێكراوه‌

له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان خرانه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌ و به‌جل و به‌رگی‌ سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نییه‌وه‌ له‌ناو بازاڕ بوونیان هه‌یه‌، “به‌بۆنه‌ی‌ نزیك بوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌و سه‌رقاڵی‌ هاووڵاتیان به‌ كڕینی‌ كه‌لوپه‌لی‌ جه‌ژنه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغیه‌كی‌ زۆر له‌بازاڕه‌كاندابوونی‌ هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگایی سلێمانی‌ به‌ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی‌ كوڕ و كچ به‌ جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ چاودێری‌ كردنی‌ ناوبازاڕ به‌گشتی‌ و دوكانی‌ جلوبه‌رگ و پۆشاكی‌ ئافره‌تان.

پۆلیسی سلێمانی داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی‌ بوونی‌ هه‌ر ڕووداوێك یان گومانێكدا په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ی‌ (104)به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ یان به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ بكه‌ن به‌ژماره‌ (105) بكه‌ن.