ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕاگیراوه، له‌ئێستاشدا ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
(ڕۆسته‌م كۆكۆیی) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به NNA ڕاگه‌یاندوە، لایه‌نی ئێرانی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوولا، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕاگیرا، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌بێت ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانی لایه‌نی ئێرانی باره‌كان بهێننه ناو مه‌رزی باشماخ‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانی كوردستانیش باره‌كان بگوازنه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست.
وتیشی:”شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كانی ئێران پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێكه‌وتنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌و كردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئۆتۆمبێله‌كانمان ده‌چێته ناو خاكی ئێران بۆ هێنانی كاڵا بازرگانییه‌كان، له‌ئێستاشدا گرفته‌كه چاره‌سه‌ركراوه”.