جێگری پارێزگای واسیتی عێراق ئاشكراى كرد، سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنی ڤیزان له نێوان دانیشتووانی دوو پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێََََََََزگایی واسیت.
به پێی هه‌واڵی ئیلنای ئێرانی، ره‌شید به‌ریدی، جێگری پارێزگای واسیت، ڕایگه‌یاند نزیكی 60%ی گه‌شتیارانى نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عێراق له ده‌روازه‌ی سنووری مێهران و زه‌ڕباتییه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ردوو وڵات هاوڕان له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزه له نێوان دانیشتووانی ئه‌و دوو پارێزگایه.
راشیگه‌یاند، بڕیاره دوو ده‌روازه‌ی نوێی سنووریی له نێوان ئێران و عێراق بكرێته‌وه كه بریتین له‌ده‌روازه‌ى شه‌هابی و چه‌نگووله، ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خاڵه ده‌ستیپێكردووه.