وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەمبونەوەی ئاو سەردانی توركیاو ئێران دەكات


وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند بەمنزیكانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی  كەمبونەوەی ئاوی عیراق سەردانی هەریەك لە ئێران و توركیا دەكات.

حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند بەهۆی كەمی بەفر و  باران بارینەوە  لەمساڵدا لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق بەشێوەیەكی سروشتی ئاستی دابەزینی بەخۆوە دیوە وتیشی لەنێوان عیراق و وڵاتانی دەرودراوسێدا لەسەر پرسی ئاو هاوكاری هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەماوەی ئەم مانگەدا سەردانی هەریەك لەتوركیا و ئێران دەكات بۆ قسەكردن لەسەر پرسی ئاو و تەئكیدی لەوەشكردەوە كە ئاوی خواردنە لەعیراقدا دەستەبەركراوە و پەیوەندی نێوان نێوان ئەم سێ وڵاتەش لەسەر پرسی ئاو  لەئاستێكی باشدایە.

ئەو لێدوانەی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق پاش ئەوەهات كە بەرێوەبەری پرۆژەی بەنداوی موسڵ ئاشكرایكرد ئاستی ئاوی بەنداوەكەیان كەمیكردووە كە ئەوەش پەیوەندی بەگرتنەوەی ئاوەكەوە هەیە لەلایەن توركیاوە.