دوای ئهوهی وڵاتی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتهوه بهم هۆیهوه بهههزاران سامی ماسی لهپارێزگای سلێمانی لهناودهچن .
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2/6/2018، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتۆتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزە دروستبوە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەكاتێكدایە 1/6 كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی، هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئسیلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە.