ڕاكێشانی بۆری بۆگواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به‌ناو خاكی ئوردندا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی CNNی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری باڵیۆزی عێراق له‌ئوردنه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ك كه‌له‌نێوان عێراق‌و ئوردندا واژۆكراوه، نه‌وتی عێراق به‌بۆری ڕه‌وانه‌ی ئوردن ده‌كرێت، (جه‌واد هادی عه‌باس) باڵیۆزی عێراق له‌ئوردن ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ده‌رباره‌ی ڕاكێشانی بۆری نه‌وت له‌عێراقه‌وه بۆ ئوردن واژۆ كرابو له‌م ڕۆژانه‌دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دابینكراوه‌و بڕیاره ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام ڕه‌وانه‌ی ئوردن بكرێت.