بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرزبوونەی پلەکانی گەرمادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە و لە مانگی شەشدا رۆژانە لە ١٤ کاتژمێر کەمتر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.
سالار محەمەد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە مانگەکانی رابردوودا رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پێدانی کارەبا کەمدەکات لەم مانگەداو ئەگەر پلەی گەرما بەرزترببێتەوە ئەوا رێژەی پێدانی کارەبا کەمتریش دەبێتەوە، چونکە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاددەبێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
دەشڵێت، بۆ چارەسەری ئەو دۆخەش ئەو کاتانەی کارەبای نیشتیمانی نەبێت دەبێت بەبەردەوامی مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن.