شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەشتە ووڵاتی ئەمریکا و بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی ئابوری و کردنەوەی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: لە وڵاتە یەک گرتوەکانی ئەمریکا شاندەکەی ژوور بەشداریکرد لە کۆنفرانسی (FRANCHIS OPPORTUNITIES) فرانچس ئۆپۆرتۆنتس کەتایبەتبوو بە قسەکردن لەسەر بازرگانی و پیشەسازی“
ڕاشیگەیاند” لە هەمان کاتدا و لەگەڵ کۆنفرانسەکەدا پێشانگایەکی گشتی فراوان لە شاری نیۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچو هەر بۆ هەمان مەبەست شاندەکە بەشداری مەراسیمی بەڕێوە چونی کردنەوەی پیشانگاکە بوو“.
جێی ئاماژەیە کۆنفراس و پێشانگای گشتی بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت بڕیارە شاندەکە تا کۆتایی بەشدار بێت.
شاندەکەی ژوور پیک هاتون لەسیروان محەمەد مەحمود, سەرۆکی ژوور و دوو ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور.