بەمەبەستی بەشداری كردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئیزمیر لە توركیا وەفدێكی فراوانی بازرگانی سلێمانی بەرەو ئەو ووڵاتە بەڕێكەوتن.
ژمارەیەك بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكان و كارمەندانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،ئەمرۆ سێ شەممە 26/2/2013 بەرەو شاری ئیزمیری توركیا بەڕێكەوتن بەمەبەستی بەشداری كردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەو شارە.
پێشانگای نێو دەوڵەتی ئیزمیر تایبەتە بە پێداویستیەكانی ناوماڵ كە بڕیارە بۆماوەی 4 ڕۆژ بەردەوامبێت.