رێوو رەسمی تایبەتی خەنەبەندان لەسەر شێوازی كۆنی نهریتی كوردەواری له شاری سلێمانی و شهوێك پێش گواستنهوه كچان ئهنجامی دهدهن و له یهكێك له شوێنه كۆن و كهلهپورییهكانی ئهو شارهش، كۆژینی تهمهن 26 ساڵ ههڵسا به ئهنجامدانی رێوڕەسمی خەنەبەندانی خۆی.
كۆژین رەئوف محەمەد، كچێكی تەمەن 26 ساڵه و خەڵکی شاری سلێمانییە شهوێك له شهوهكانی سلێمانی لە ماڵی سۆفی كەریم رێوڕەسمی خەنەبەندانی خۆی ئەنجامدا.
ماڵی سۆفی كەریم، یەكێكە لە خانووە كۆنەكانی گەڕەكی سابونەكەرانی شاری سلێمانی و وەك مۆزەخانە و خانوویەكی كەلەپووری نۆژەنكراوەتەوە، مێژووی دروستكردنی خانووەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1898 ی زاینی.
كۆژین لە بارەی بڕیاری سازدانی رێوڕەسمی خەنەبەندان بەو شێوازە به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگهیاند: “بڕیارەكە بڕیاری من و دەستگیرانەكەم بوو كە بە شێوازی كۆنی كوردەواری رێوڕەسمی خەنەبەندان ئەنجام بدەین و ماڵی سۆفی كەریم كە شوێنێكی شایستە بوو بۆ ئەو بۆنەیە هەڵبژێرین”.
وتیشی “بۆ من و هەموو كچێكی تر كە دەچێتە ژیانی هاوسەرێتییەوە ئەم رۆژەی بەلاوە گرنگە، بۆ منیش هەستێكی خۆش و لەهەمانكاتدا ناخۆشیش بوو، لەلایەک ناخۆشە كە خێزانەكەم جێدەهێڵم و دەچمە ناو خێزانێكی دیکە، لەلایەكی تریش هەستێكی خۆشە کە قۆناغێكی نوێ لە ژیانی خۆم دەست پێدەكەم”.
كۆژین دهڵێت: “ئەنجامدانی خەنەبەندان بەم شێوەیە به لای ئێمهوه گرنگ بوو، چونكە هەموو نەتەوەیەك بە كهلتووری خۆی دەناسرێت”.
خەنەبەندان رێوڕەسمێكی تایبەتە بە ژنان و لە شەوی پێش گواستنەوەی بووك ئەنجام دەدرێت، لەو شەوەدا ژنان و كچانی هەردوو بنەماڵە و هاوڕێیانی بووك لەماڵی بووك كۆدەبنەوە و خەنە دەهێنرێت و لەناو لەپ و سەر و پرچی بووك دەدرێت، لە كۆنیشەوە گوتراوە كە لەو رۆژەوە خۆشی و شادی بۆ بوك دەهێنێت.